یاسادانەرانی کۆریای باشوور دەنگیان بە لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەم ووڵاتە و لابردنی دا

پەیامی کورد   ...   یاسادانەرانی کۆریای باشوور دەنگیان بە لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەم ووڵاتە و لابردنی دا

یاسادانەرانی کۆریای باشوور ئەمڕۆ شەممە دەنگیان بە دوورخستنەوەی سەرۆک كۆماری ئەم ووڵاتە یۆن سووک یوول بەهۆی "هەوڵە شکست خواردووەکەی" بۆ جێبەجێکردنی حكوومەتی نیزامی ئەم دواییە لە ووڵاتەكە دا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، لە کۆی گشتی 300 یاسادانەر، 204 کەس بە تۆمەتی شۆڕش دەنگیان بە لێپێچینەوە لە سەرۆک کۆمار داوە و 85 کەسیش دەنگی نەخێریان داوە.

لەم پێوەندییەدا، سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور، هان داك-سوو، وەک سەرۆکی کاتی کۆریای باشوور دەست بەکار دەبێت.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە