یاسادانەرێکی ئەمریکی : ترامپ دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی "زۆرترین فشار" دژی کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد ... یاسادانەرێکی ئەمریکی : ترامپ دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی "زۆرترین فشار" دژی کۆماری ئیسلامی
ئەلیس ستیفانیک، پەرلەمانتاری باڵای کۆمارییەکان و هەڵبژاردەی دۆناڵد ترامپ بۆ باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سیاسەتی "زۆرترین فشار" دژی ئێران زیندوو دەکاتەوە.
ستیفانیک لە دووبارە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی واڵ ستریت ژۆرناڵ لەسەر ئەم بابەتە، ئیدارەی بایدنی بە لاوازی بەرامبەر دوژمنانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە گەڕانەوەی ترامپ بۆ دەسەڵات، سیاسەتی "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە" دادەمەزرێنێتەوە.
ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا سیاسەتی زۆرترین فشاریش بۆ سنووردارکردنی چالاکییە ئەتۆمی و ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی بەکارهێنا و ئەمەش بووە هۆی گۆشەگیرکردنی ڕژێمی ئاخوندەكان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە