یۆهان نیسکێنس کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... یۆهان نیسکێنس کۆچی دوایی کرد
یۆهان نیسکێنس یاریزانی پێشووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
نیسکێنس کە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەندامی نەوەی زێڕینی تۆپی پێی هۆڵەندا بوو، لەگەڵ ئەم تیپەدا ئەزموونی دوو بەدەست هێنانی پلەی دووەمی لە جامی جیهانی ١٩٧٤ و ١٩٧٨دا کرد.
نیسکێنس لە 49 یاری نیشتمانیدا 17 گۆڵی تۆمارکرد و لووتکەی ژیانی وەرزشی تۆمارکردنی 5 گۆڵ بوو لە مۆندیالی 1974، لەنێویاندا گۆڵێک لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئاڵمانیای ڕۆژئاوا.
ئەفسانەی لالەگەلی پرتەقاڵی مێژووی یاریکردنی لە ئەیاکس و بەرشەلۆنە هەبووە و بۆ ماوەیەک یاریدەدەری ڕیکارد بووە لە بلاوگرانا.
ئەم بابەتە 29404 جار خوێندراوەتەوە