یەكەمین زانكۆی كوردی لە ووڵاتی ئاڵمانیا دادەمەزرێت

پەیامی کورد   ...   یەكەمین زانكۆی كوردی لە ووڵاتی ئاڵمانیا دادەمەزرێت

یەكەمین زانكۆی كوردی لە ووڵاتی ئاڵمانیا دادەمەزرێت و بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە پێشوازی لە خوێندكاران بكات لە سەرانسەری جیهان ەوە. 
زمانی سەرەكی وانەوتنەوە لەم زانكۆیەدا، كوردی دەبێت بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و كورمانجی .ئەوم زانکۆیە چەندین بەشی خوێندن لە بەشەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر دابین دەکات کە بریتییە لە کوردناسی ئەدەب زانستە کۆمەڵایەتییەکان و ئەندازیاری .

لە بەشەکانی کۆمەڵایەتییەکان و ئەندازیاری تەکنیکی دا سیستەمێکی خوێندنی سێ زمانی " کورد ، ئاڵمانی و ئینگلیزی " داڕێژراوە تاکوو خوێندکاران بتوانن لە ژینگەیەکی فرە زمان دا بخوێنن .

یەکیک لە ئامانجەکانی ئەم زانکۆیە ڕەخساندنی هەلی خوێندنە بۆ ئەم خوێندکارانەی کە بڕوانامەی دیپلۆمی خۆیانیان لە هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان وەرگرتووە و ڕەنگە بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ووڵاتانی دیکە تووشی کۆسپ و سنووردارکردن ببنەوە .

 


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە