یەكەمین وەزیری ئیدارەی دۆناڵد ترامپ دەست بەكار بوو

پەیامی کورد   ...   یەكەمین وەزیری ئیدارەی دۆناڵد ترامپ دەست بەكار بوو

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە دەنگی زۆرینە “مارکۆ ڕۆبیۆی” وەک وەزیری دەرەوە لە کابینەی دۆناڵد ترەمپ پەسەند كرد، بەم شێوەیە ڕۆبیۆ وەکوو یەکەمین وەزیر لە ئیدارەی نوێ دەست بەكار دەبێت.

ڕۆبیۆ پێشتر ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بووە، یەکەمین ئەمریکی بە ڕەگەز ئیسپانییە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەربگرێت.

وەزیرە نوێیەکەی دەرەوەی ئەمریکا پێشتریش لە چەندان لێدواندا کوردی وەک هاوبەش و هاوکاری ئەمریکا ناوهێناوە.


ئەم بابەتە 133 جار خوێندراوەتەوە