"یەکسەر هێرش دەکەن" ؛ ژەنەڕاڵێکی ئاڵمانی ستایشی تاکتیکەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکات

پەیامی کورد    ...   "یەکسەر هێرش دەکەن" ؛ ژەنەڕاڵێکی ئاڵمانی ستایشی تاکتیکەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکات

ڕاوێژکاری پێشووی سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند کە سوپای ڕووسیا تاکتیکی پێشکەوتوو لە دژی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بەکاردەهێنێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، هاراڵد کڤیات، جەنەڕاڵ خانەنشینکراوی بوندسوێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یووتیووب دی وێڵتوچ ڕایگەیاندووە، سوپای ڕووسیا بە سەرکەوتوویی تاکتیکی پێشکەوتوو بە لێدانی وورد بەکاردەهێنێت، بەمەش زۆرترین زیان بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین دەگەێنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد : لە ڕۆژئاوا بە هیچ شێوەیەک باسی ئەم بابەتە ناکەن. ڕووسەکان توانیویانە... پەرە بە توانا تەکنۆلۆژییەکان بدەن کە سوودێکی گەورەیان پێ دەبەخشێت. ئێمە پێی دەڵێین "هەواڵگری و چاودێری و سیخوڕی (ISR)". ... ئەم سیستەمە بەستراوەتەوە بە چەکەوە. واتە هەر کە ئامانجەکە دەستنیشان کرا، دەستبەجێ و بەبێ دواکەوتن هێرش دەکرێتە سەری.
کۆڤیات جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە تاکتیکانە سیستەمێکە بۆ بەستنەوەی مانگە دەستکردەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و جۆرەکانی تری سیخوڕی کە بە جۆرە جیاوازەکانی چەک کاردەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لەوەش باڵادەستی ئاسمانی گەرەنتی سەرکەوتنی سوپای ڕووسیاش دەکات. بە بۆچوونی ئەو، ئەمانە ئەو هۆکارانە بوون کە کاریگەرییان لەسەر شکستی دژە هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا هەبوو.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە کۆماری گەلی دۆنێتسک ڕزگار کردووە، لەوانە پۆبیدا، سیڤیرنۆیە، لاستۆچکینۆ و پترۆڤسکۆیە. پێترۆڤسکۆی پێنج کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ئەڤدیکا هەڵکەوتووە کە لە ١٧ی شوبات لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا ڕزگارکرا.
ئەم بابەتە 11590 جار خوێندراوەتەوە