یەکیتی ئافرەتانی کوردستان جەخت لە پێش خستنی یەکیتییەکەیان و پرسی ئافرەت دەکەنەوە

پەیامی کورد   ...   یەکیتی ئافرەتانی کوردستان جەخت لە پێش خستنی یەکیتییەکەیان و پرسی ئافرەت دەکەنەوە

بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی باڵای یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، کۆبوونەوەی دەستەی باڵای ڕێکخراوەکە بەڕێوەچوو، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش بەرەوپێش بردنی پرسی ئافرەت و زیاتر پێشخستنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان بوو.

سێشەممە ٢٣ـی٧ـی٢٠٢٤ لە مەکتەبی سکرتاریەت، بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی باڵای یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، کۆبوونەوەی دەستەی باڵای ڕێکخراوەکە بەڕێوەچوو.

تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە گفتوگۆکردن دەربارەی شێوازی نوێی پەیکەری ڕێکخراوەیی یەکیتی ئافرەتان، میکانیزمەکانی کار و جۆرەکانی پڕۆژە و چالاکییەکان بۆ خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان، و بەرەو پێشبردنی پرسی ئافرەت و زیاتر پێش خستنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە سەرجەم ناوەندەکان کرا بە ھەماھەنگی مەکتەبی سکرتاریەت بە ڕوحی یەک تیمی تەواوی تواناکانیان لە خزمەت ئامانجەکانی یەکیتی ئافرەتان بەگەڕ بخەن، وەک ھەمیشە پارێزگاری لە پێشەنگی و پێگەی یەکیتی ئافرەتان بکەن و بە ھەموو شێوەیەک لە ئافرەتانی کوردستانەوە نزیک بن، ھاوبەشیان بن لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و بۆ داھێنان و سەرکەوتن ھاوکار و پشتیوانیان بن.


ئەم بابەتە 16364 جار خوێندراوەتەوە