پووتین : تاقیکردنەوەی مووشەکی بۆرێستنیک کۆتایی هات

پەیامی کورد   ...   پووتین : تاقیکردنەوەی مووشەکی بۆرێستنیک کۆتایی هات

▫️ سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مووشەکی کرووز ئەتۆمی بۆرێستنیک سیستەمێکی ناوازەیە کە هیچ هاوشێوەیەکی نییە لە جیهان دا، ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووسیا بە سەرکەوتوویی ئامانجە سەرەکییەکانی تاقیکردنەوەکانی بەدەست هێناوە.
ڤلادێمیر پووتین باسی لەوەش کرد، هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەم هەفتەیەدا لە میانی مەشقەکانی هێزی ئەتۆمی دا، هەڵدانی مەشقی شەڕی هەر سێ لقی هێزە ستراتیژییە ئەتۆمییەکانیان ئەنجامداوە.

▫️ پووتین ڕایگەیاند کە قەڵغانی ئەتۆمی ڕووسیا جێی متمانەی خۆی سەلماندووە.

▫️ پووتین ئاماژەی بەوەدا کە هێزی ئەتۆمی ڕووسیا لە بەرزترین ئاستی جیهان دایە.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە