یەکیتی ئەورووپا داوای ڕاگرتنی سزای سێدارە لەلایەن ئێرانەوە دەکات

پەیامی کورد    ...   یەکیتی ئەورووپا داوای ڕاگرتنی سزای سێدارە لەلایەن ئێرانەوە دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، یەکیتی ئەورووپا لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ بە تایبەت پێشێلکردنی مافی کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان، ژنان و کچانی بە تووندی مەحکووم کرد و خوازیاری ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە بوو.

ئەم یەکیتیە هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە کە هەموو سێدارەکان ڕابگرێت و لە ڕاستای هەڵوەشانەوەی یەکجاری سزای سێدارە سیاسەتێکی سەقامگیر پەیڕەو بکات.

پێشتریش فولکر تورک، بە ئاماژە بە لەسێدارەدانی لانیکەم ٩٠١ کەس لە ساڵی ڕابردووی زایینی دا و دەربڕینی نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی ئاماری لەسێدارەدراوان لە ساڵی ٢٠٢٤ وتبووی کە کاتی ئەوە هاتووە کە ئێران شەپۆڵی لەسێدارەدانەکان ڕاگرێت.

یەکیتی ئەورووپا هەروەها ڕێژیمی ئێرانی بە هاوکاری تەواو لەگەڵ ڕێکارە مافی مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەت کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان و ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکدار کردووە.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە