یەکیتی ئەورووپا مەرجەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا ئاشکراکرد
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا مەرجەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا ئاشکراکرد
وەزیری دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان، مەرجی یەکیتی ئەورووپایە بۆ لابردنی سزاکانی سەر سووریا.
کایا کالاس، وەزیری دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتی سووریا لە پلاتفۆرمی "X" بڵاوی کردووەتەوە، کە پێویستە ئیدارەی نوێ پرۆسەیەکی گواستنەوەی ئاشتیانە و گشتگیری دەسەڵات دەست پێبکات کە مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دوای جێبەجێکردنی مەرجەکان یەکیتی ئەورووپا تاوتوێی چۆنیەتی كەمكردنەوەی سزاکان لەسەر سووریا دەکات.
پێشتر یەکیتی ئەورووپا بڕیاری دابوو سزاکانی سەر سووریا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بکاتەوە کە ٣١٨ کەس و ٨٦ ڕێکخراو دەگرێتەوە.
ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە