یەکیتی ئەورووپا پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکات
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا ووتی : پەیامی ھەرێمی کوردستانمان لەبارەی ھەموو پرسەکان بەتایبەت ھێرشی ئەم دواییەی ئیران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان گەیاندووەتە یەکیتی ئەورووپا ، ئەوانیش پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکیتی ئەورووپا دلاوەر ئاژگەیی، ڕایگەیاند : لەبارەی ھەموو ئەو پرسانەی پەیوەست بە ھەرێمی کوردستانن، لەوانە ھێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، قەیرانی دارایی و پرسەکانی دیکەش لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا و لەناو کۆمسیۆنی ئەوروپا زیاتر لەگەڵ ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکیتی ئەورووپا گفتوگۆیان کردووە، بۆیە ئەوان لەبارەی ئەو پرسانە گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە و بۆیان ڕوونکردوونەتەوە و زانیارییان پێداون.
دلاوەر ئاژگەیی ووتیشی: ھەر بارودۆخێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان درووست بێت، پەیامی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانمان گەیاندووە بە یەکیتی ئەورووپا و بەردەوامیش دەبین لە گەیاندنی پەیامەکانی ھەرێمی کوردستان بەیەکێتی ئەورووپا.
ئاژگەیی باسی لەوەش کرد : لەدوای ھێرشی ئێرانیش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان پەیامی ھەرێمی کوردستانیان بە یەکیتی ئەورووپا گەیاندووە، ئەوانیش بەڕوونی ھەڵوێستی خۆیان دەربڕیووە و سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە، پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیووە.
ئەم بابەتە 12055 جار خوێندراوەتەوە