یەکێکی دیکە لە ڕێبەرانی حێزبۆڵڵای لوبنان و ئەندامی سوپای پاسداران لە لایەن ئیسرائیل ەوە ڕەوانەی جەهەننەم کرا

پەیامی کورد   ...   یەکێکی دیکە لە ڕێبەرانی حێزبۆڵڵای لوبنان و ئەندامی سوپای پاسداران لە لایەن ئیسرائیل ەوە ڕەوانەی جەهەننەم کرا

ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان عەلی حسێن مووسەوی لە ڕێبەرانی حیزبۆڵڵا و ئەندامی سوپای پاسدارانی كردە ئامانج

سەرچاوە عەرەبییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانی دا لە دۆڵی بیقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، عەلی حسێن مووسەوی سەرکردەی حیزبۆڵڵای لوبنان و ئەندامی سوپای پاسدارانی کردە ئامانج.

به پێی ئەم ڕاپۆرتانه مووسەوی بەرپرسیارییەتییەكی گرینگی ئەمنی و سەربازی له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد له سووریا لە ئەستۆ بووە. ئەو دەرچووی بڕوانامەی پزیشکی لە تاران و بە فەرماندەیەکی دیاری سەربازی لە شەڕی سووریا دادەندرا.

دەوترێت مووسەوی سێ مانگ لەمەوبەر لە هەوڵێکی كوشتن ڕزگاری بووە، بەڵام لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا کوژراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە عەرەبییەکان، ئیسرائیل بەشێوەیەکی فەرمی و بە پشتیوانی وەزیری بەرگری ئەو ووڵاتە، بەرپرسیارییەتی خۆی لەو ئۆپراسیۆنە وەرگرتووە.
 


ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە