یەکەم جەژنی کریسمەس بەبێ بەفر لە کەنەدا!
پەیامی کورد ... یەکەم جەژنی کریسمەس بەبێ بەفر لە کەنەدا!
لە ووڵاتێکی گەورەدا کە بە زستانی بەفرئاوی و سەرمای تاڵ ناسراوە، ئەم جەژنی کریسمەس هیچ بەفرێک لەسەر زەوی نابێت.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کەنەدا لەم کاتەی ساڵدا هەمیشە بەفر داپۆشراوە، بەڵام ئەمساڵ زەوییەکە سەوز و قاوەییە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا و لە باشوورەوە بۆ باکوور.
پسپۆرێکی باڵای کەشناسی لە وەزارەتی ژینگەی کەنەدا دەڵێت: ماوەی 55 ساڵە بەدواداچوون بۆ کەش وهەوا دەکەم، بەڵام هیچ زستانێکم نەبینیوە وەک ئەم زستانە گەرم و ووشک بێت.
لە ساڵانی پێشوودا بەلایەنی کەمەوە 75%ی خەڵکی کەنەدا شاهێدی جەژنی کریسمەسی بەفرئاوی بوون، بەڵام ئەمساڵ ئەم ژمارەیە لە سفر نزیک بووەتەوە.
لە پارێزگاکانی وەک ئەلبێرتا کە لانی کەم بۆ ماوەی ٥ مانگ لە ساڵدا زەوی بەفر داپۆشراوە، ئەمساڵ هیچ بەفرێک نەباریوە و لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو پلەی گەرما ٢٨ پلەی ژێر سفر بووە، ئێستا ٧ پلە لە سەرووی سفرەوەیە.
ئەم بابەتە 12029 جار خوێندراوەتەوە