یەکەم فڕینی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی B21

پەیامی کورد   ... یەکەم فڕینی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی B21

دوێنێ فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی B-21 Raider یەکەم گەشتی خۆی ئەنجامدا.

ئەم بۆمب هاوێژە لە کارگەی نۆرسرۆپ-گروومانی هێزی ئاسمانی ٤٢ی ئەمریکا لە شاری پاڵمدەیل لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە یاوەری فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا هەڵفڕی.

هێزی ئاسمانی ئەمەریکا هەوڵدەدات 100 فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی 21 بخاتە خزمەتەوە. نرخی هەر یەکێک لەو بۆمب هاوێژانە بە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئەم بۆمبڕێژکەرە توانای پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئاسمانی هەیە و دەتوانێت هەموو جۆرە چەکێکی ئاسایی و ئەتۆمی هەڵبگرێت. فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری B-21 جێگەی فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی B-1 و B-2 دەگرێتەوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە