یەکەم هێرشی جیددی کامالا هاریس بۆ سەر ترامپ : من پێشتر تاوانبارانی وەک ئێوەم دادگایی کردووە
پەیامی کورد ... یەکەم هێرشی جیددی کامالا هاریس بۆ سەر ترامپ : من پێشتر تاوانبارانی وەک ئێوەم دادگایی کردووە
کامالا هاریس، کاندیدی پارتی دیموکراتی ئەمریکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤، هێرشێکی قورسی کردە سەر دۆناڵد ترامپ، کاندیدی پارتی کۆمارییەکان و ڕکابەرەکەی و بە "تاوانبارێکی ڕادیکاڵ کە هەوڵی ئەوە دەدات" وەسفی کرد ئەمریکا وەربگرنەوە”.
هاریس - کە ئێستا جێگری سەرۆکی ئەمریکایە - ڕایگەیاند، ترامپ و پڕۆژە تووندڕەوەکەی چینی ناوەڕاست لاواز دەکەن و ئەمریکا دەبەنە دواوە.
هاریس ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی تەنها پەیوەندی بە دۆناڵد ترامپەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە دیدگای داهاتووی ئەمریکاوە هەیە".
هاریس ترامپ بە تاوانبار ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە: لە ماوەی کارکردنمدا وەک داواکاری گشتی، بەرگریم لە تاوانبارانی وەک دۆناڵد ترامپ کردووە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕی بە ئازادی و دەرفەت و دادپەروەری هەیە بۆ هەمووان و نەک تەنها بۆ هەندێک.
هاریس بەڵێنیدا کە لە قۆناغی داهاتوودا دەستبەرداری هیچ هەوڵێک نابێت بۆ یەکخستنی پارتی دیموکرات و درێژەدان بەو کارەی کە بایدن دەستی پێکردووە و ووتی: ئێمە لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوین.
ئەم بابەتە 16070 جار خوێندراوەتەوە