یەکەم چاندنی گورچیلە بەبێ بێهۆشکردن لە جیهان
پەیامی کورد ... یەکەم چاندنی گورچیلە بەبێ بێهۆشکردن لە جیهان
بۆ یەکەم جار پزیشکانی نەشتەرگەری شیکاگۆ چاندنی گورچیلەیان بە شێوەیەک ئەنجامدا کە نەخۆشەکە بە درێژایی کاتەکە بەئاگا بمێنێتەوە. نەشتەرگەرییەکە مانگێک لەمەوبەر (٢٤ی ئایار) ئەنجامدراوە و جۆن نیکۆلاس، نەخۆشێکی تەمەن ٢٨ ساڵ، ڕاستەوخۆ دوای نەشتەرگەرییەکە دەرچووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە، لەکاتێکدا بەووتەی پسپۆڕان، نەخۆشانی چاندنی گورچیلە بەزۆری دوو بۆ سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەسەر دەبەن .
لەبری بەکارهێنانی بێهۆشکردنی گشتی ئاسایی، پزیشکەکان دەرزییەکی بێهۆشکەری بڕبڕەی پشتیان بە نیکۆلاس دا و لە هەمان کاتدا ڕێگەیان پێدا لە کاتی نەشتەرگەریەکەدا بە هۆشی خۆی بمێنێتەوە. ئەم جۆرە بێهۆشکردنە هاوشێوەی ئەوەیە کە لە کاتی نەشتەرگەری قەستەرەدا ئەنجام دەدرێت.
ئەم جۆرە چاندنی گورچیلە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە فۆبیای بێهۆشکردنی گشتییان هەیە یان ئەو نەخۆشانەی کە بەهۆی بێهۆشکردنەوە تەندرووستییان مەترسی لەسەرە؛ تەنانەت یارمەتیدەرە بۆ کورتکردنەوەی مانەوەیان لە نەخۆشخانە و دەتوانن زووتر لە نەخۆشخانە دەربچن و بەردەوام بن لە پشوودان و چاکبوونەوە لە ماڵەوە.
ئەم بابەتە 27729 جار خوێندراوەتەوە