یەکەم کاردانەوەی پزیشکیان بەرامبەر بە هەڵبژاردنی ترامپ :

پەیامی کورد   ...   یەکەم کاردانەوەی پزیشکیان بەرامبەر بە هەڵبژاردنی ترامپ :

لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی دیکە، دیدێکی داخراو و سنووردارمان نابێت
سەرۆک مەسعوود پزیشیکیان بە ئەندامانی ستافەکەی ووتی : هەرگیز بۆ ئێمە گرینگ نابێت کێ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، چوونکە ووڵات و سیستەمەکەمان پشت بە هێزی ناوخۆی خۆی دەبەستێت لەگەڵ نەتەوەیەکی شەریف و گەورە دا. ئاماژەی بەوەش کرد : دیدێکی داخراو و سنووردارمان نابێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی دیکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ناوبراو زیادی کرد : لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی دیکە ڕوانگەیەکی داخراو و سنووردارمان نابێت.

پزیشکیان ووتیشی : پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی ئیسلامی و دراوسێمان کردووەتە ئەولەویەت، هەروەها باوەڕێکی قووڵمان بە درووستکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان ووڵاتانی ئیسلامی هەیە، و پێمان وایە ئەگەر هەموو ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی برا و هاوپەیمانی یەکتر بوونایە ، ئیسرائیل نەیدەوێرا وا مامەڵە لەگەڵ گەلی فەلەستین بکات با لوبنان ستەم لێکراو بکوژێت.


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە