5 هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا!
پەیامی کورد ... 5 هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستدا!
بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا گیان لەدەستدانی 5 هێزی دەریایی لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی چینوک-53 سوپەر ستالیۆنیان پشتڕاستکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مەشرەق، پێنتاگۆن گیان لەدەستدانی پێنج هێزی دەریایی ئەمریکایی لەکاتی ڕووداوێکدا لەگەڵ هەلیکۆپتەرێکی شەڕکەری ئەم ووڵاتە پشتڕاستکردووەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی هەواڵی TART، مەیجر جەنەڕاڵ مایکل بۆرگشۆڵت، فەرماندەی کەتیبەی سێیەمی هێزی دەریایی ڕایگەیاندووە : پێنج هێزی دەریایی لە کاتی گەشتێکی مەشق و ڕاهێنان دا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی پێنتاگۆن، هەلیکۆپتەرەکەی چینوک-53 سوپەرستالیۆن ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی فڕینی لە بنکەی هێزی ئاسمانی کێرچ لە ویلایەتی نیڤادا بۆ بنکەی ئاسمانی میرامار لە کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە.
پێنتاگۆن ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ دەرهێنانەوەی پاشماوەی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. هەروەها جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەربڕی.
لەم دواییانەدا ڕووداوە ئاسمانییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا زیادیان کردووە. لەوانە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی "V-22 Osprey" لە کەناراوەکانی ژاپۆن لە مانگی نۆڤەمبەردا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 8 کەس.
ماوەیەکی زۆر نەبوو، کۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کاتی ئەرکێکدا لە کەنداوی سان دیێگۆ لە کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە. ئەم هێلیکۆپتەرەی "Sea Hawk MH-60" لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکدا کەوتە خوارەوە. ئەم هێلیکۆپتەرە سەر بە کەشتی هەڵگری جۆری "نیمیتز" بووە و لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا ٦ سەرنشینی هەبووە. هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەر ٦ سەرنشینی گەشتەکە ڕزگاریان بووە.
هێزی دەریایی ئەمریکا بە شێوەیەکی ئاسایی خۆی لە باسکردنی وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوانە بە هۆکاری ئەمنی دەپارێزێت و تەنها وتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریکا بەسە بۆ ئەوەی بڵێت سەلامەتی و خۆشگوزەرانی فڕۆکەوانەکەمان لە پێشینەی کارە سەرەکییەکانی سوپا و هۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
پێشتر تاکە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ٥ی هێزی دەریایی ئەمریکا دوای هەڵسانی لە بنکەکەوە کەوتە ناو زەریای ئەتڵەسی.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە