SDF بە پاڵپشتی ئاسمانی ئەمریکا بەرەیەکی نوێ لە دژی ڕژیمی ئەسەد و ڕووسیا و ئێران دەکەنەوە

پەیامی کورد   ...   SDF بە پاڵپشتی ئاسمانی ئەمریکا بەرەیەکی نوێ لە دژی ڕژیمی ئەسەد و ڕووسیا و ئێران دەکەنەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات SDF بە پاڵپشتی ئاسمانی ئەمریکا بەرەیەکی نوێیان بەدرێژایی ڕووباری فورات لەدژی ڕژێمی ئەسەد و ڕووسیا و هێزەکانی سەر بە ئێران کردەوە.

لە هێرشێکی ئاسمانی دا کە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە ئەنجامدرا، کاروانێکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە لە عێراقەوە چوونەتە ناو پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، کرانە ئامانج و لەناوبران. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە لەناوچوونی دەیان بارهەڵگری سەربازی و زیانی گیانی زۆر لە نێوان هێزەکانی ئەم کاروانەدا دەکەن.

ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ پشتیوانی لە پێشڕەوی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدراوە، کە بەنیازن ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی بەدرێژایی ڕووباری فورات ئازاد بکەن.


ئەم بابەتە 116 جار خوێندراوەتەوە