"X" لە بەرازیل داخرا

پەیامی کورد   ...   "X" لە بەرازیل داخرا

تۆڕی کۆمەڵایەتی "X"ی ئیلۆن ماسک چالاکییەکانی لە بەرازیل دادەخات، بەڵام خزمەتگوزارییەکە لەم وڵاتەدا بە بەردەست دەهێڵێتەوە.

ئەم ڕاگەیاندنە دوایین هەنگاوی ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و ئەلێکساندەر دی مۆراس، دادوەری دادگای باڵای بەرازیل کە سەرکردایەتی شەڕی دژی هەواڵی ساختە و قسەی ڕقاوی دەکات لە گەورەترین ئابووری ئەمریکای لاتین.

بەشی کاروباری حکوومەتی جیهانی ئێکس لە پۆستێکی ئۆنلاین ڕایگەیاند کە مۆراس نوێنەری یاسایی کۆمپانیاکە لە بەرازیل هەڕەشەی دەستگیرکردنی کردووە ئەگەر پابەند نەبێت بە فەرمانەکانی سانسۆرەوە. ئەم هەڕەشەیەی بە فەرمانێکی نهێنی کردووە کە ئێمە لێرەدا هاوبەشی دەکەین بۆ ئاشکراکردنی کارەکانی.

لە پۆستێکدا ئیلۆن ماسک بڕیاری داخستنی ئۆفیسی "X" لە بەرازیل بە قورس ناوبرد.

ڕادەی چالاکی "X" لە بەرازیل نادیارە. بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیای "سەنسۆر تاوەر" ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە تا چارەکی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی ٢٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی لە بەرازیل هەبووە، کە نزیکەی ١٥% کەمتر بووە لە ساڵی پێشوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بلوومبێرگ، دادگای باڵای بەرازیل بڕیاری داخستنی ئەکاونتی بەکارهێنەرانی دیار و لابردنی پۆستەکانی سۆشیال میدیای دەرکردووە، هۆشداریشیداوە کە تەواوی پلاتفۆرمەکان بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێن. هەڕەشەی ماسک بۆ سەرپێچیکردنی فەرمانی دادگا وایکرد مۆرایس لێکۆڵینەوە لە دژی بکاتەوە.


ئەم بابەتە 10675 جار خوێندراوەتەوە