پەیامی کورد... رۆژنامەیەکی بریتانی: ٢٠ هەزار پزیشکی عێراقی وڵاتەکەیان بە جێ هێشتوە
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، به‌هۆی هێرش و توندوتیژی بۆ سه‌ر پزیشكان، زۆربه‌ی پزیشكانی عێراق له‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی نه‌خۆشه‌كانیان، ئاماده‌نین نه‌شته‌رگه‌ری قورسیان بۆ بكه‌ن، چونكه ده‌زانن دواتر رووبه‌ڕووی هێرشی عه‌شایه‌ری ده‌بنه‌وه و ماڵ و منداڵیان له‌ژێر مه‌ترسیدا ده‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، توندوتیژییه‌كان وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشكان وڵات به‌جێبهێڵن، كه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له ساڵی 2017 زیاتر له 77%ی پزیشكان بیرۆكه‌ی كۆچكردنیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ساڵی 2019 رایگه‌یاندووه، به‌هۆكاری جیاواز 20 هه‌زار پزیشك بۆ پاراستنی ژیانیان كۆچیان كردووه.
به‌پێی دوایین ئاماری پزیشكانی پارێزگای به‌غدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 20%ی خه‌ڵكی عێراق چه‌كیان هه‌یه، ده‌ركه‌وتووه 87%ی پزیشكان له شه‌ش مانگی رابردوودا رووبه‌ڕووی توندوتیژی تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌خۆیان و خێزان و منداڵ و كه‌سه نزیكه‌كانیان بوونه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە