ئەمڕۆ پەرلمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد ... ئەمڕۆ پەرلمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١،  په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و پرۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه‌.

 

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی رۆژی ‌ 6-1-2021

 

به‌رنامه‌ی كار:

 

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (52)و مادده‌كانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی ساڵی سێیه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/1/6 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

 

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به‌ به‌ڕێز (كه‌مال عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان) بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به‌پێی بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (په‌نجا و شه‌ش) له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.

 

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە