پەیامی کورد... سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دوای نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە و تێیدا باس لە کۆمەڵێک پرس دەکرێت، کە پەیوەندی بە کاروباری پەرلەمانەوە هەیە.
زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "سبەی کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، مەبەست لەو کۆبوونەوەیەش گفتوگۆ کردنە لەبارەی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە کاروباری پەرلەمانەوە بە شێوەیەکی گشتی".
هەروەها ناوبراو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد: "هەرچی پرسێک هەیە وەکوو کۆمیسیۆن و هەڵبژاردن و پرسەکانی دیکە کە پەیوەندی بە کاروباری پەرلەمانی کوردستانەوە هەیە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو: "هەر کاتێک کۆبوونەوەکە ئەنجام درا ئەو کات ئەنجامەکەی دیار دەبێت، چونکە بڕیار دراوە کە سبەی کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە