بە هۆی هەڕشەی ئەمنییەوە کۆنگرێسی ئەمریکا داخرا

بە هۆی هەڕشەی ئەمنییەوە کۆنگرێسی ئەمریکا داخرا

پەیامی کورد … بە هۆی هەڕشەی ئەمنییەوە کۆنگرێسی ئەمریکا داخرا

 

بەهۆى هەڕەشەى ئەمنییەوە باڵەخانەى کۆنگرێسى ئەمەریکا داخرا ئەوەش پاش ئەوەى گومانلێکراوێک هەوڵی دا بەربەستەکانى ئەو باڵەخانەیە تێپەڕێنێت.

 

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، بەهۆى هەڕەشەى ئەمنییەوە باڵەخانەى کۆنگرێسى ئەمەریکا داخرا وشەقامەکانى دەوروبەرى ئەو باڵەخانەیەش داخراون.

 

لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەکى لەو هێزە ئەمنییەى باڵەخانى کۆنگرێس دەپارێزن رایگەیاند، کەسێکى گومانلێکراو هەوڵیداوە بە ئۆتۆمبێل بەربەستەکانى باڵەخانەى کۆنگرێس تێپەڕێنیت بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون و گومانلێکراوەکەش دەستگیرکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە