پەیامی کورد ... ئێران لە ڕیزی ووڵاتانی گەندەڵ دایە
ڕاپۆرتی پێوەری جیهانی گەندەڵی سەر بە ڕێکخراوی ڕوونکاری نێونەتەوەیی دەری دەخات کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە یەکێک لە گەندەڵترین ووڵاتانی جیهان بە ئەژمار دێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی ڕوونکاری نێونەوەیی و ئامار و داتای ئەو ڕێکخراوەیە، ڕێژیمی ئێران لە کۆی ١٨٣ ووڵات ، لە ڕیزبەندی ١٥٣ـەمین ووڵاتانی گەندەڵی جیهان دایە.
داتاکانی ئەو ڕێکخراوەیە باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەو پێوەرەدا، هاوپلەی لوبنان، ئێسواتینی و کۆنگۆیە.
لە پێوانەی ئەو ڕێکخراوەدا، ژمارەی ١٠٠ نیشانەی کەمترین ڕێژەی گەندەڵی و سفر وەک زۆرترین ڕێژەی گەندەڵی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
ڕێژیمی ئێران لەو هەڵسەنگاندنەدا، ژمارەی ٢٣ی هەیە و ئەوەش دەرخەری ئەوپەڕی گەندەڵیی پێکهاتەیی، ئیداری، ئابووری و ناکارامەیی بەڕێوبەری ئەو ڕێژیمە نیشان دەدات.
دانیمارک لە پلەی یەکەمی پاکترین ووڵاتانی جیهان و هەر کام لە ووڵاتانی فینلاند و سەنگاپوور بە ڕیز لە پلەی دووەم و سێیەمی ئەو ڕیزبەندییەدان.