فەرەنسا دەبێت هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە خەڵكی ئێران و ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران درووست بکات.

Dîroka Belavkirin :
فەرەنسا دەبێت هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە خەڵكی ئێران و ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران درووست بکات.
  • فەرەنسا دەبێت هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە خەڵكی ئێران و ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران درووست بکات.

گابریێل ئیتێل، سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرەنسا کە تازە نیازی خۆی بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ساڵی ٢٠٢٧ ڕاگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆی فرانس ئینتەر، خوازیاری ئەوە بوو كە فەرەنسا سەرکردایەتی هاوپەیمانییەک لە وڵاتانی پابەند بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران و "ئازادکردنی خەڵكی ئێران" لە ئەستۆ بگرێت.

ناوبراو هەروەها خوازیاری ئامادەكرنی لیستی وردی ئەو بەرپرس و کەسانەی ناو ڕێژیمی ئێران بوو که له کوشتن و لەسێدارەدانی هاووڵاتییان دا ڕۆڵیان هەبووه تا له داهاتوودا بەپێی یاسا دادگایی بکرێن.

ئیتێل هەروەها زیادی کرد : پێویستە پلان بۆ ماوەی دوای ڕووخانی ڕژیمی ئێران دابندرێت بۆ ئەوەی پێش لە شەڕی ناوخۆیی و ئەگەری قەیرانەکان بگیرێت.