دەست بەسەركرانی چوار هاووڵاتی دیكەی كورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەركرانی چوار هاووڵاتی دیكەی كورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
  • دەست بەسەركرانی چوار هاووڵاتی دیكەی كورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی کوردستان، بە ناوەکانی "فەرهاد وەزیری"، "ڕەزا پەرەک"، "موستەفا کەمەرخانی" و "سرووش دەبیرمەنش" خەڵکی شارەکانی سنە، بجنوورد و ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر كراون. 

بەپێی ئەم هەواڵانە، سرووش دەبیرمەنش، خەڵکی بجنوورد، ڕۆژی شەممە، ١٨ی ڕێبەندان، پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەروەها فەرهاد وەزیری، خەڵکی سنە و لە دووکاندارانی پاساژی ئاشنای سنە، لە ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر کراوە. 

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕەزا پەرەک، خەڵکی مەلەکشا، کە لە ڕۆژی ٣ی ڕێبەندان، دەست بەسەر کراوە پاش ١٨ ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.  

هەروەها، موستەفا کەمەرخانی، خەڵکی ئیلام، لە ٢١ی بەفرانبارەوە سەرەڕای برینداربوونی چاوی بە هۆی ئەشکەنجەوە، هەتا ئێستە لە بەندیخانەی ئیلام دا ڕاگیراوە.