پەرلەمانتارێکی یەکیتی ئەورووپا : تێچووی سەركوتی ڕژێمی ئێران گران تەواو دەبێت

Dîroka Belavkirin :
پەرلەمانتارێکی یەکیتی ئەورووپا : تێچووی سەركوتی ڕژێمی ئێران گران تەواو دەبێت
  • پەرلەمانتارێکی یەکیتی ئەورووپا : تێچووی سەركوتی ڕژێمی ئێران گران تەواو دەبێت

لە بەیاننامەیەکدا، ڕیچارد کۆلز ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، بە ئاماژەدان بە كوژرانی “٣٦ هەزار کەس لە ماوەی ٢ ڕۆژدا” و دەستگیرکردنی “٢٧ هەزار” كەس لە ئێران ووتی، “نەخۆشخانەکانی ئێران بوونەتە شوێنی لەسێدارەدان. تێچووی فیشەكەكان لە خێزانەکان وەردەگیرێ. ئەمە تاوانێكی دژی مرۆڤایەتییە”.

ناوبراو خوازیاری سەپاندنی گەمارۆوەکانی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بوو كە "هەموو فەرماندەیەکی سوپای پاسداران، دادستان و بەرپرسانی زیندان لەخۆ بگرێت."

ناوبراو خوازیاری داخستنی تەواوی دارایی ڕێژیم بەتەواوی بوو هەروەها ووتی : تێچووی سەرکوتکردن دەبێ بە شێوەیەکی گران بۆ کۆماری ئیسلامی تەواو بێت.