دەست بەسەركردنی سێ برا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەركردنی سێ برا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
  • دەست بەسەركردنی سێ برا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە

بەپێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەری چاو نیووزەوە ، ئێوارەی  ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، ناسر دادیار، کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی داشبەند، سەربە بووکان، لە ماڵەکەی خۆی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە شێوەیەکی تووندوتیژانە و شکاندنی دەستی دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.  

هەروەها دوو برای دیکەی بە ناوەکانی مووسا و حەمزە دادیار، لە هەمان کات دا، لە گوندی گوێکتەپە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

شایانی باسە، برایەکی تری ناوبراون، بە ناوی ڕەسووڵ دادیار لە ڕێکەوتی ٢٥ سەرماوەزی ئەمساڵ، دەست بەسەر کراوە و لە گرتنگەی بووکانە. 

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەست بەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندرووستی ئەم سێ برایە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.