ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا : پێویستە بازرگانی لەگەڵ ئێران بەتەواوی ڕابگیرێت تا ڕژێم لەناوچێت
سێباستیەن تینکینێن، نوێنەری فینلەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا دەستپێشخەرییەکی فەرمی بۆ ڕاگرتنی تەواوی بازرگانی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەست پێکرد. ئەو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛
"ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئەورووپا دەستپێشخەرییەکم بۆ وەستاندنی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەست پێكرد، ئێستا کاتی ئەوەیە یەکیتی ئەورووپا فشار بخاتە سەر ئەو ڕەوتە داراییەی کە پاڵپشتی ئەم قەسابانە دەکات."
تینکینن جەختی لەوە کردەوە کە "دەبێت بازرگانی لەگەڵ دیکتاتۆرییەت بە تەواوی بوەستێندرێت تا دەڕوخێت" و زیادی کرد: "نابێت ئێرانییەکان دوای ئەو هەموو ئازایەتییەی کە نیشانیان داوە - بە گیانیان، بە تەنها جێبهێڵین”.