دۆناڵد ترامپ : ئێران سەرقاڵی درووست کردنی مووشەکێکە کە دەگاتە ناو خاکی ئەمریکا

Dîroka Belavkirin :
دۆناڵد ترامپ : ئێران سەرقاڵی درووست کردنی مووشەکێکە کە دەگاتە ناو خاکی ئەمریکا
  • دۆناڵد ترامپ : ئێران سەرقاڵی درووست کردنی مووشەکێکە کە دەگاتە ناو خاکی ئەمریکا


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانی دا هۆشدارییەکی تووندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تاران سەرقاڵی پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مووشەکییە بە ئامانجی لێدانی قووڵایی خاکی ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان کار لەسەر جۆرە مووشەکێک دەکەن کە توانای بڕینی مەودایەکی زۆری هەیە و بەم زووانە دەگاتە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئەم لێدوانەی ترامپ لە چوارچێوەی زنجیرە هۆشدارییەکان دایە کە لەبەردەم کۆنگرێس و لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ئاراستەی تارانی دەکات، تێیدا جەخت دەکاتەوە کە واشینتۆن ڕێگە نادات تاران ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ووڵاتەکەی، چ لە ڕێگەی چەکی ئەتۆمییەوە بێت یان مووشەکە دوورهاوێژەکان.