بەرزکردنەوەی خێرایی بەرهەمهێنانی بۆمبهاوێژەکانی ڕاداربڕی B-21 Raider 

Dîroka Belavkirin :
بەرزکردنەوەی خێرایی بەرهەمهێنانی بۆمبهاوێژەکانی ڕاداربڕی B-21 Raider 
پەیامی کورد   ...   بەرزکردنەوەی خێرایی بەرهەمهێنانی بۆمبهاوێژەکانی ڕاداربڕی B-21 Raider 

هێزی ئاسمانی ئەمریکا و نۆرسرۆپ گروومان بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی دزێوی B-21 Raider یان خێراتر کردووە؛ لە ئێستادا فڕۆکەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی سەرەتایی دایە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنە فەرمییەکە، بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٧ یەکەمین نموونەی ئۆپراسیۆنی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکان لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێڵسوۆرس جێگیر بکرێت و لە یەک کاتدا چەندین فڕۆکە بەرهەم دەهێنرێن و تاقی دەکرێنەوە.
ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئەوەیە کە خێراتر فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی نەوەی نوێ جێگیر بکرێت کە توانای چوونە ناو بەرگرییە پێشکەوتووەکانی هەبێت و ئەرکی دوور مەودا ئەنجام بدات. بەکارهێنانی بەرفراوانی ئەندازیاری دیجیتاڵی و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان، کاتەکانی تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.
فڕۆکەی B-21 Raider فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی نەوەی شەشەمە و توانای هەڵگرتنی چەکی ئاسایی و ئەتۆمی هەیە و وەک پایەی سەرەکی ڕێگری ستراتیژی ئەمریکا لە داهاتوودا ناسراوە.
لە ئێستادا زیاتر لە ٨ هەزار کەس و سەدان کۆمپانیای دابینکەر بەشدارن لەم پڕۆژەیەدا و زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە ژێرخانی بەرهەمهێنان و ئەندازیاری دا کراوە.