بەپەلە ... بلوومبێرگ  : تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش کردنە سەر ئێران

Dîroka Belavkirin :
بەپەلە   ...   بلوومبێرگ  : تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش کردنە سەر ئێران
  • بلوومبێرگ  : تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرش کردنە سەر ئێران

بەگوێرەی هەواڵ و زانیاری لە لایەن ئاژانسی هەواڵی بلوومبێرگ ەوە ، تورکیا خۆی بۆ ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئامادە دەکات، لەکاتێک دا داوا لە هەردوولا دەکات گرژییەکان کەم بکەنەوە.

➡️ تورکیا بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەگەری لێشاوی زۆری خەڵکی ئاوارە لە ئەگەری ڕوودانی ململانێیەکی گەورەی ناوچەیی، پێداچوونەوەی بە پلانی نائاسایی کردووە.

➡️ ڕێوشوێنە ئەگەرییەکان بریتین لە دانانی کەمپی پەنابەران لە نزیک سنوورەکان یان لە سیناریۆیەکی تووندڕەوتردا چوونە ناو خاکی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی خەڵک، هەرچەندە هەنگاوێکی لەو شێوەیە تەنیا لە حاڵەتێکدا لەبەرچاو دەگیرێت کە بۆشایی دەسەڵات لە ناوخۆی ئێران دا سەرهەڵ بدات.

➡️ تەرکیزی چاودێری ئاسمانی ناتۆ لە تورکیا لە ڕووسیاوە گۆڕاوە بۆ ئێران.
بلوومبێرگ هەروەها ڕایگەیاندووە : تورکیا پلانی نائاسایی نوێ دەکاتەوە لە ئەگەری ڕوودانی ململانێی ئەمریکا و ئێران، خۆی بۆ ئەگەری زیادبوونی پەنابەران لە ئێران ەوە ئامادە دەکات

🔸 ڕێوشوێنە ڕاپۆرت کراوەکان بریتین لە دانانی کەمپی سنووری یان لە سیناریۆیەکی توندڕەوتردا چوونە ناو خاکی ئێران بۆ ڕێگریکردن لە هاتووچۆ لە ئەگەری ئاژاوەگێڕی دا