پەیامی کورد ... جێگیرکردنی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بولگاریا ؛ قسە و باسەکان سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
ماڵپەڕی دیفێنس نیووز لە ڕاپۆرتێک دا باسی لە جێگیرکردنی بەرفراوانی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سۆفیا کردووە، لەگەڵ جمووجۆڵە سەربازییەکانی دیکە لە ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕاپۆرتەکە بە پشت بەستن بە داتای فڕین و لێدوانی بەرپرسانی بولگاریا و سەرچاوەکانی ناتۆ، ئەم جموجۆڵانە لە چوارچێوەی چەقبەستوویی دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران و جێگیرکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆرد شی دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە جمووجۆڵەکانی ئەم دوایی یە ئاستی گرژی و قسە و باسەکانی سەبارەت بە ئامادەیی واشینتۆن بۆ سیناریۆی ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران بۆ ئاستێکی بێ وێنە بەرزکردووەتەوە.