دوای هێزەکانی هاوپەیمانان.. هێزەکانی ئەوروپا لە باشوور بەرەوکوێ

Dîroka Belavkirin :
دوای هێزەکانی هاوپەیمانان.. هێزەکانی ئەوروپا لە باشوور بەرەوکوێ

 

جۆزێف عەون سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە "لوبنان پێشوازی لە بەشداریکردنی ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەکات لە هەر هێزێک کە جێگەی یونیفیل بگرێتەوە دوای ئەوەی کشانەوەی لە ساڵی 2027 تەواو دەبێت".

ناوبراو بە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گویدۆ کرۆسێتۆی گوت: ئێمە پشت بە وڵاتانی دۆستی وەک ئیتاڵیا دەبەستین بۆ پاڵنانی سەرکەوتنی پرۆسەی دانوستان و گەیشتن بە ئەنجامە ئەرێنییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە "سوپا بڕبڕەی پشتە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری نەک تەنها لە لوبنان بەڵکو لە تەواوی ناوچەکەدا".

لای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەدا کە "ئیتاڵیا دوای کشانەوەی یونیفیل دەیەوێت هێزەکانی لە باشووری ڕووباری لیتانی بپارێزێت و وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش بەنیازن هەمان هەڵوێست بگرنەبەر"، دەشڵێت: "ئێمە کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی کردەیی لە دانوستانەکان، چونکە لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نییە کە گرژییەکان لە باشوور بەردەوام بن، ئیسرائیلیش دەبێت درک بەو شتە بکات".