لە ئێستادا پێکدادان و شەڕێکی توند لە میحوەرەکانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی حکومەتی سوریا بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە دوای ئەوە دروستبووە کە گرژییەکان پەرەیانسەندووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەمێک لەمەوبەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە بازنەی شیخان و بووە هۆی برینداربوونی دوو کارمەندی ئاسایش