پەیامی کورد ... شارەزای سیاسی : ئاماژەی مووشەکی ئەمریکا بە ئامانجی فشارخستنە سەر ڕووسیا
🔸 تۆفیق تەعامە ، شارەزای فەلەستینی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کاروباری ئەمریکا، ڕایگەیاند : ئەمریکا دەیەوێت پەیامێک بۆ ڕووسیا بنێرێت کە هێشتا توانای مووشەکی بەرچاوی هەیە.
🔸 بە ووتەی تەعامە ، نیشاندانی هێزی سەربازی ئەمریکا لە بەرامبەر زلهێزێکی وەک ڕووسیادا بێ مانایە.
🔸 جەخت لەوە دەکاتەوە کە مۆسکۆ مافی ئەوەی هەیە چەکەکانی پەرەپێبدات بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، لەکاتێکدا جیهان "پێویستی بە سەقامگیری و ئاشتییە نەک ململانێی نوێ".