میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت ڤەنزۆئێللا هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیا ڕابگرێت

Dîroka Belavkirin :
میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت ڤەنزۆئێللا هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیا ڕابگرێت
  • میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا دەیەوێت ڤەنزۆئێللا هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیا ڕابگرێت

🔸 میدیاکانی ئەمریکا بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لە هەڵوێستی کۆشکی سپی بڵاویان کردەوە، کە ئەمریکا دەیەوێت حکوومەتی نوێی ڤەنزۆئێللا واز لە هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیا، چین، ئێران و کووبا بهێنێت.

🔸 کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەی بی سی بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار لە پلانەکەی حکوومەتی ئەمریکا بڵاویکردەوە: "ئیدارەی ترامپ بە سەرۆکی کاتی ڤەنزۆئێللا، دێلسی ڕۆدریگێزی ڕاگەیاندووە، پێش ئەوەی بتوانێت نەوتی زیاتر بەرهەم بهێنێت، پێویستە ڕژێم پابەند بێت بە داواکارییەکانی کۆشکی سپی".

🔸 جگە لەوەش تۆڕەکە دیاریکردووە کە ڤەنزۆئێللا "دەبێت" ڕازی بێت بە هاوبەشییەکی تایبەتی نەوت لەگەڵ واشینتۆن و ئەولەویەت بدات بە واشینتۆن لە فرۆشتنی نەوتی خاوی قورس دا. مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە یاسادانەرانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، بە ووتەی بەرپرسانی ئەو ووڵاتە، "کاراکاس تەنیا چەند هەفتەیەکی ماوە تا لەڕووی دارایی یەوە ئیفلاس بکات بەبێ ئەوەی یەدەگی نەوتی خۆی بفرۆشێت".

🔸 جگە لەوەش، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای گرتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێللا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، خۆی بە کەسایەتییەکی سەرەکی لە حکوومەتی ڤەنزۆئێللا وەسف کردووە. هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی نزیک دا لەگەڵ دیلسی ڕۆدریگێز جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلادا هەیە.

🔸 پۆلیتیکۆ بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمریکا داوای لە ڕۆدریگێز کردووە هەنگاو بنێت لە بەرژەوەندی واشینتۆن، لەوانە ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت بە ڕکابەرەکانی ئەمریکا.

🔸 لە ٣ی جانیوەری ، ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ڤەنزۆئێللا دەست پێکرد و نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆمار و سیلیا فلۆریسی هاوسەری گرت و بردیان بۆ نیۆیۆرک. دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە مادۆرۆ و فلۆریس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە "تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان" و هەڕەشەکردن لە ئەمریکا و لەگەڵ تۆمەتەکانی دیکەدا دادگایی دەکرێن. مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە کاتی ئامادەبوونیان لە دادگای نیۆیۆرک دانیان بە تاوانەکەیان دا ناوە.