میدیاکان : ترامپ لەم هەفتەیەدا پلانێکی ٢٨ خاڵی بۆ چارەسەری ئاشتی لە ئۆکراین پەسەند دەکات

Dîroka Belavkirin :
میدیاکان : ترامپ لەم هەفتەیەدا پلانێکی ٢٨ خاڵی بۆ چارەسەری ئاشتی لە ئۆکراین پەسەند دەکات
پەیامی کورد   ...   میدیاکان : ترامپ لەم هەفتەیەدا پلانێکی ٢٨ خاڵی بۆ چارەسەری ئاشتی لە ئۆکراین پەسەند دەکات

🔸 ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا و ڤەنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕۆبیو وەزیری دەرەوە و کوشنەر زاوای ترامپ بەشدارییان لە داڕشتنی پلانی چارەسەری ئاشتی لە ئۆکراین کرد.

🔸هەروەها میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویان کردەوە کە بەپێی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا پێویستە ئۆکراین لانیکەم بۆ چەند ساڵێک دەستبەرداری ئەندامییەتی ناتۆ بێت.

🔸بەپێی ڕاپۆرتە میدیایی یەکان، پلانی ترامپ بۆ ئۆکراین یەک دەگرێتەوە لەگەڵ پێشنیارەکانی پوتین کە لە ئالاسکا پێشکەشی کردووە.

🔸هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە لە کاتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنێکی ئەگەری ئاشتی واشنتۆن پشت بە بەرژەوەندی مۆسکۆ دەبەستێت بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا.

🔸پێشتر میدیاکان باسیان لەوە کردبوو کە واشینتۆن "ڕاوێژکاری نهێنی" لەگەڵ مۆسکۆ ئەنجام دەدات بۆ داڕشتنی پلانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین.

وەک دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین ئاماژەی پێکردووە، لەدوای کۆبوونەوەی ڤلادێمیر پووتین و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئەلاسکا، کە تیایدا باسی ئەو پرسەیان کردووە، هیچ پێشکەوتنێک لەبارەی چارەسەری ئاشتی لە ئۆکراین بەدی نەهاتووە.