ناکۆکییەکانی تاران و واشینتۆن : دیپلۆماسی لە سایەی هەڕەشەی سەربازی دا

Dîroka Belavkirin :
ناکۆکییەکانی تاران و واشینتۆن : دیپلۆماسی لە سایەی هەڕەشەی سەربازی دا
  • ناکۆکییەکانی تاران و واشینتۆن : دیپلۆماسی لە سایەی هەڕەشەی سەربازی دا

بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە تاران و واشینتۆن لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ سزا ئابوورییەکان و بەرنامە ئەتۆمییەکەدا خاوەنی بۆچوونی جیاوازن. ئەم ناڕوونییە لە کاتێک دایە کە هەردوو ووڵات خۆیان بۆ خولێکی نوێی گفتوگۆکان لە سەرەتای مانگی ئازاردا ئامادە دەکەن.
گرینگترین لایەنەکانی کێشەکە:
• گرێ کوێرەی سزا ئابوورییەکان: هەردوولا لەسەر می میکانیزمی سووک کردن یان هەڵگرتنی سزاکان هاوڕا نین و پێویستیان بە خشتەیەکی زەمەنی لۆژیکی هەیە.
• سازشی ئەتۆمی : ئێران ئامادەیی نیشانداوە بۆ ناردنەدەرەوەی بەشێک لە یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی و کەمکردنەوەی ئاستی پاکژییەکەی، بە مەرجێک دان بە مافی پیتاندنی بۆ مەبەستی ئاشتییانە بنرێت.
• هەڕەشە و ئۆفەری ئابووری : لە کاتێکدا ترامپ باس لە ئەگەری هێرشی سەربازی سنووردار دەکات، تاران پێشنیازی بەشداری پێکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەک بەڵێندەر لە کەرتی نەوت و گازدا دەخاتە ڕوو.