چین داوا لە ئەمریکا دەکات باجی تاکلایەنە هەڵبگرێت

Dîroka Belavkirin :
چین داوا لە ئەمریکا دەکات باجی تاکلایەنە هەڵبگرێت
  • چین داوا لە ئەمریکا دەکات باجی تاکلایەنە هەڵبگرێت

🔹چین ڕۆژی دووشەممە داوای لە ئەمریکا کرد ڕێوشوێنە تاک لایەنەکانی گومرگی بەرامبەر بە هاوبەشە بازرگانییەکان هەڵبگرێت. دادگای باڵای ئەمریکا پێشتر بڕیاری دابوو کە ئەو باجانەی لە ژێر "دەسەڵاتە فریاگوزارییەکان"دا سەپێنراون، نایاسایین.

🔹 ووتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین لە ووڵامی پرسیارە میدیایی یەکان ڕایگەیاند کە پەکین لە نزیکەوە چاودێری ڕێوشوێنە گومروگییەکانی ئەم دوایی یەی واشینتۆن دەکات و بەبڕیارییەوە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی خۆی دەپارێزێت. وەزارەتەکە هەروەها داوای لە ئەمریکا کردووە باجی تاکلایەنەی زیادە هەڵبگرێت کە بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی دا سەپێنراوە.