هەوڵێکی دزەکردن بۆ ناو ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە شکستی هێنا و لەلایەن پاسەوانەکانەوە کوژرا.

Dîroka Belavkirin :
هەوڵێکی دزەکردن بۆ ناو ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە شکستی هێنا و لەلایەن پاسەوانەکانەوە کوژرا.
  • هەوڵێکی دزەکردن بۆ ناو ماڵەکەی دۆناڵد ترمپ لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە شکستی هێنا و لەلایەن پاسەوانەکانەوە کوژرا


دەزگای خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا (Secret Service) رایگەیاند، بەرەبەیانی یەکشەممە، کارمەندانی دەزگاکە و هێزە ئەمنییەکان لە ویلایەتی فلۆریدا، تەقەیان لە پیاوێکی چەکدار کردووە و کوشتوویانە، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی چوووەتە ناو ناوچەی ئەمنی دەورووبەری کۆمەڵگەی "مار-ئا-لاگۆ"ی تایبەت بە دۆناڵد ترامپ.
بەپێی زانیارییەکانی (CNN) و لێدوانی رەسمی دەزگا ئەمنییەکان، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و مێلانیای هاوسەری، لە کاتی رووداوەکەدا لە واشینتۆنی پایتەخت و لەناو "کۆشکی سپی"دا بوون و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان درووست نەبووە.