پەیامی کورد ... نرخی بەنزین لە ئێران بەرزبووەو فڕی
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی شەممە ٢٢ سەرماوەز، نرخی بەنزین لە کارتی فریاگوزاری لە بەنزینخانەکان لە سێ هەزار تمەنەوە بۆ پێنج هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
بڕیارە هەموو وەرزێک نرخەکە بگۆڕدرێت و ڕەنگە لە وەرزی نوێ دا نرخەکە بەرزتر ببێتەوە.
خەڵک لە ئێستاوە نیگەرانن لە کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارە لەسەر نرخەکان، چوونکە ئەزموونەکان دەریان خستووە کە ١٠ خولەک دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، هەموو شتێک گرانتر دەبێت.
ئەمە بە واتای شەپۆلێکی نوێی بەرزبوونەوەی نرخەکان دێت، لە دۆخێکدا کە خەڵک لە ئێستاوە لە ژێر فشار دان.