ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : پێویستە ئیسرائیل دەست بەرداری پلانەکانی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بێت

Dîroka Belavkirin :
ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : پێویستە ئیسرائیل دەست بەرداری پلانەکانی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بێت

   ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : پێویستە ئیسرائیل دەست بەرداری پلانەکانی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا بێت

🔸فەریدریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردایەتی ئیسرائیل دەبێت بە تەواوی پاشەکشە بکات لە هەر کارێک کە بتوانێت ببێتە هۆی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا، جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی ئەو ڕێگایەی کە بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەبات، مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە.

🔸مێرتز ڕۆژی شەممە لە کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ عەبدۆڵڵای دووەم شای ئوردون ڕوونی کردەوە کە ئاڵمانیا بە تووندی ڕەتدەکاتەوە هەر کارێکی ئیسرائیل کە دەکرێت وەک بەهێزکردنی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا لێک بدرێتەوە، جا ئەو کارانە "فەرمی، سیاسی، پێکهاتەیی، پراکتیکی یان هەر ڕەفتارێکی دیکە بن کە بتوانێت ببێتە هۆی ئەم سیناریۆیە".

ڕوونیشی کردەوە، گفتوگۆوەکان لەگەڵ شا عەبدۆڵڵای دووەم "دووپاتی کردەوە کە هەردوولا هاوڕان لەسەر ئەوەی واقیعیترین چارەسەری ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینییە کە شان بەشانی ئیسرائیل بژی" و جەختی لەسەر پێویستی "پاراستنی دەرفەتەکانی چارەسەری سیاسی و نەشکاندنی بە کردەوەی تاکلایەنە کردەوە".