ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆ ڕاستییەکی زۆر مەترسیدار سەبارەت بە هاوکاری پەهلەوەی و حەسەن ڕۆحانی و جەواد زەریف لە کۆمەڵکوژی ئەم دوایی یەی ئێران ئاشکرا دەکات

Dîroka Belavkirin :
ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆ ڕاستییەکی زۆر مەترسیدار سەبارەت بە هاوکاری پەهلەوەی و حەسەن ڕۆحانی و جەواد زەریف لە کۆمەڵکوژی ئەم دوایی یەی ئێران ئاشکرا دەکات
  • ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆ ڕاستییەکی زۆر مەترسیدار سەبارەت بە هاوکاری پەهلەوەی و حەسەن ڕۆحانی و جەواد زەریف لە کۆمەڵکوژی ئەم دوایی یەی ئێران ئاشکرا دەکات

ڕۆژنامەی لۆ فیگارو ڕاستییەکی زۆر ترسناکی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ٨ و ٩ی ڕێبەندان ئاشکرا کرد!

لۆ فیگارۆی فەڕەنسی بە گێڕانەوەی کەسانی شارەزا لە ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندووە کە تیمەکەی حەسەن ڕۆحانی بە نیازی دوورخستنەوەی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بووە بە هاوکاری ناڕەزایەتی شەقامەکان کە لاریجانی تێ دەگات و خامنەیی فەرمانی کوشتنی خەڵک و دەستگیرکردنی ڕووحانی و زەریف دەردەکات !

خاڵێکی زۆر گرینگ لە بابەتەدا ئەوەیە کە : پێش ڕاگەیاندنی "بانگەوازی خوێنین "ی ڕەزا پەهلەوی، " میدیاکانی ئیسرائیل پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڕۆحانی و زەریف ئاشکرا کرد! پرسیار: ئایا بانگەوازی ٨ و ٩ی ڕێبەندان لە لایەن شازادە بە هەماهەنگی و لەسەر داوای ڕاستەوخۆی ڕووحانی و زەریف ڕاگەێندرا؟  ئایا بەڕاستی ڕۆحانی و زەریف سوودیان لە بێ ئەقڵی و بێ ئەزموونی ڕەزا پەهلەوی وەرگرت بۆ ئەوەی ئەم بانگەوازەیان بۆ لابردنی خامنەیی و دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵات و قبووڵکردنی هەموو داواکارییەکانی ئەمریکا لە پێناو پاراستنی نیزامی ئیسلامی دا بەکارهێنا؟

هەندێک لە دەورووبەری ڕەزا پەهلەوی بەم زووانە ڕاستییەکانی ئەم بابەتە بە هەمووان دەڵێن! چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی لە لایەن خودی ئەندامانی لایەنگری پەهلەوی بن