پەیامی کورد ... کەری لەیک : سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران لەسەر بنەمای ڕێبازی ترامپ ە، نەک سیاسەتەکانی پەهلەوی
کەری لەیک، سەرۆکی دەستەی میدیای جیهانی ئەمریکا، ووڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە ئەمریکا سانسۆر یان سنووردارکردنی دەنگە پەیوەندیدارەکان بە ئێران دەکەن و لە پۆستێک دا لە تۆڕی ئێکس نێتۆرک نووسیویەتی؛
“سەبارەت بە ئێران — بۆ وەرگرتنی قسەی نزیکترین ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ، ستیڤ ڤیتکاف :
“ئەمە پەیوەندی بە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ ەوە دەبێت نەک سیاسەتەکانی پەهلەوی .”
ناوبراو زیادی کرد: خەڵکی ئازای ئێران داهاتووی خۆیان هێڵکاری دەکەن.
ووڵامی کەری لەیک ڕاستەوخۆ باس لەو دەنگۆ و ڕەخنانە دەکات کە هەندێک ورووژاندوویانە کە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ، لەنێویاندا دەنگی ئەمریکا، بە ئەنقەست دەنگی ڕەزا پەهلەوی سنووردار دەکەن یان سانسۆر دەکەن.
کەری لەیک لە چاوپێکەوتنی ستیڤ ڤیتکاف – یەکێک لە نزیکترین ڕاوێژکارەکانی ترامپ و ئەندامی سەرەکی تیمی دانووستانکاری ئەتۆمی – جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران بە تەواوی لەسەر سیاسەتەکانی ترامپ خۆی دامەزراوە و نەک لەسەر بۆچوون و کارنامەی هیچ کەسایەتییەکی بیانی ئۆپۆزسیۆن.