ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە خۆرهەڵاتی لوبنان بۆردوومان كرد

ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە ناوچەی بیقاعی خۆرهەڵاتی لوبنان بۆردوومان كرد .
سەرچاوەیەكی نزیك لە حزبوڵای لوبنان ئاشكرایكرد، بۆردوومانەكانی ئیسرائیل سەربازگەی شەعرەی لەسەر سنوری لوبنان و سوریا و شارۆچكەی سەفری نزیك بەعلەبەكی گرتووەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنی لوبنانیش رایگەیاند بۆردوومانەكان هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل ئەنجامدانی بۆردومانەكەی پشتراستكردووەتەوە و رایگەیاندووە، فرۆكە جەنگیەكانیان كۆمەڵگەیەكی سەربازی و سێ ژێرخانی سەربازی تری سەر بە یەكەی بەرگری ئاسمانی حزبوڵایان لە ناوچەی بەعلەبەك بۆردوومانكردوە ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ خستنەخوارەوەی درۆنێكی ئیسرائیلی لە ئاسمانی لوبنان.
ئەم بابەتە 89131 جار خوێندراوەتەوە





