ئێرانییەکان چوونە ناو ئەمریکایان لێ قەدەغە کرا

پەیامی کورد ... ئێرانییەکان چوونە ناو ئەمریکایان لێ قەدەغە کرا
ئەم ووڵاتانە بریتین لە ئێران، ئەفغانستان، میانمار، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا ئیکواتۆریال، ئێریتریا، هایئتی، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن. ئەم فەرمانە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ جێبەجێ دەکرێت، ترامپ هۆکاری ئەم قەدەغەیەی بە مەترسی هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتانە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هێنایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژووکردووە، کە هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی 12 ووڵات لەوانە ئێران، بۆ ئەمریکا قەدەغە کردووە.
ئەم ووڵاتانە بریتین لە ئەفغانستان، میانمار، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا ئیکواتۆریال، ئێریتریا، هائیتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن.
ئەم فەرمانە لە دووشەممەی داهاتووەوە ٩ی جوون جێبەجێ دەکرێت.
تا ئێستا ووردەکاری زیاتر لەسەر بڕیارە نوێیەکەی ترامپ بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی هەواڵە نافەرمییەکان، هەر گەشتێکی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکرێت، هەرچەندە ٩ بڕگەی جیاواز و تایبەت ڕاگەێندراوە. لەوانە دیپلۆماتکاران، گەشتە فەرمییەکان، وەرزشوانان و تیمە وەرزشییەکان لە پێشبڕکێ فەرمییەکان.
ئەو کەسانەی کە کارتی نیشتەجێ بوونی هەمیشەیی (گرین کارت)یان لە ئەمریکا هەیە و ئەو کەسانەی کە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی دیکەیان هەیە کە لە قەدەغەکردنەکەدا نین، لە ئیستسنایەکانن.
هەروەها "ئەندامانی خێزانی پلە یەک کە ڤیزەی کۆچبەرانیان هەیە" یەکێکی دیکەیە لە ئیستسناء.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ووتی: گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەی کە هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی هەندێک ووڵات بۆ ناو ووڵاتەکەمان زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەێنێت و دەبێت هەنگاو بنرێت. کۆت و بەندێکی تەواوم بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی ١٢ ووڵات، لەوانە ئەفغانستان، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن، بۆ ناو ئەمریکا داناوە.
ترامپ هەروەها سنووردارکردنی بەشەکی بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی ٧ ووڵات بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند. ئەو ووڵاتانە بریتین لە برۆندی، کووبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانێستان و ڤەنزۆئێللا.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




