فڕۆکەیەکی کەنەدی بە 20 سەرنشینەوە لە ویلایەتی تێنسی کەوتە خوارەوە

پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی کەنەدی بە 20 سەرنشینەوە لە ویلایەتی تێنسی کەوتە خوارەوە
بەرپرسێکی شاری توولاهۆما لە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆیهك بوەتە هۆی برینداربوونی سووک، پۆلیسی ڕێگاوبانی تێنسی ڕایگەیاندوە، هەندێک لەو کەسانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون، گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
فڕۆکەیەکی دوو بزوێنەری کە 20 کەسی تێدابوو لهە شاری کۆفی کاونتی لە ویلایەتی تێنسینا کەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتداران چەند کەسێک به سووكی برینداربوون.
لایل ڕووسیل، ووتەبێژی شاری توولاهۆما لە ویلایەتی تێنسینا، کە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لێی ڕوویداوە و (نزیکەی 75 میل لە باشووری نەشڤیل ەوە دورە)، ڕایگهیاند، هیچ کەسێک گیانی لەدەست نهداوە و تەنها "هەندێک برینداری سووک" هەبوە، ژمارەیەکی دیاریکراوی ئەو کەسانەی نەخستەڕوو کە برینداربوون.
پۆلیسی ڕێگاوبانی تێنسی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاندوە، هەندێک لەوانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون، بە فڕۆکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ڕاپۆرتە سەرەتایی یەکان باس لەوە دەکەن کە 16 بۆ 20 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون، فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی دی هاڤیلاندی کەنەدا DHC-6 Twin Otter بوە. دوای ماوەیەکی کەم لە ڕۆیشتنی لە فڕۆکەخانەی ناوچەیی توولاهۆما کەوتە خوارەوە.
تێری جانیاک تەمەن 66 ساڵ کە لە بەرامبەر فڕۆکەخانەکەدا دەژی، ووتی ڕووداوەکە لە نزیک مۆزەخانەی میراتی بیچ کرافت ڕوویداوە کە تەنها لە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکەوە دورە.
شیلا ستۆن تەمەن 57 ساڵ کە ماوەی 20 ساڵە بەرامبەر فڕۆکەخانەکە دەژی، ڕایگەیاندووە، لەگەڵ سەگەکانی لەسەر پەنجەرەی پشتەوەی فڕۆکەخانەکە دانیشتووه، کاتێک فڕۆکەکە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر لە نزیکەوە بەسەر سەریدا تێپەڕی.
ستۆن سەرەتا پێی وابووه کە ڕەنگە فڕۆکەکە بەر یەکێک لە دارە بەرزەکانی حەوشەی ماڵەکەی بکەوێت، بەڵام فڕۆکەوانەکە توانیویهتی خۆی لێی بەدور بگرێت.
ئهوهشی ووت، پێ دەچوو فڕۆکەکە هەوڵی گەیشتن بە ڕێڕەوی سەرەکی فڕۆکەخانە بدات، پێیوابووە یەکێک لە باڵەکان بەر دارێکی نزیک مۆزەخانەکە کەوتووە، پێش ئەوەی فڕۆکەکە بخولێتەوە و لە کێڵگەیەکی نزیک دا بكهوێته خوارەوە.





