هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیا

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیا
پەیامی کورد   ...   هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیا

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیا | زێلێنسکی ڕایگەیاند زیانێكی زۆر بە فڕۆکە جەنگییەکانی مۆسکۆ كەوتووە

ئۆکراین بە بڵاوكردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ئۆپراسیۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناسراو بە "تۆڕی جاڵجاڵۆکە"، ووردەکارییەکانی هێرشە بەرفراوانەکەی بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە یەکەمی جوون نیشان دەدات.

ئۆپراسیۆنەکە کە بە یەکێک لە بوێرانەترین هەوڵەكانی کیێڤ لە قووڵایی خاکی ڕووسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە وەسف کراوە، هێزی ئاسمانی سوپای ڕووسیای کردە ئامانج.

چوارشەممە زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا ٤١ فڕۆکە و بۆمب هاوێژی ڕووسی زیانیان بەرکەوتووە و لانیکەم نیوەیان بەهۆی زۆری زیانەکان بۆ بەكارهێنان نابن.

ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە